قوربان و قوربانیکردن بۆچی؟ | 30/07/2020
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
یەکێک لە سوونەتەکانی رۆژانی جەژن قوربان بریتیە لە قوربانی کردن ، پێغەمبەرمان (د.خ) ئەم کارەی ئەنجامداوە و داوای لە موسڵمانان کردووە ئەوەی توانای ھەیە ئەم کارە ئەنجام بدات ، چونکە خێرێکی گەورەی ھەیە .
حیکمەت لە قوربانی کردن :
• سوپاسگوزاری خودای گەورە لەسەر نیعمەتەکانی .
• زیندوو کردنەوەی سوونەتێکی پێغەمبەر ئیبراھیم (علیە السلام) کاتێک خودای گەورە فەرمانی پێکرد کوڕەکەی (حەزرەتی ئیسماعیل ) بکاتە قوربانی و ھەردووکیان گوێڕایەلی فەرمانەکە بوون ، دواتر خودای گەورە لە ئاسمانەوە بەرانێکی گەورەی نارد بۆ ئەوەی ببێتە قوربانی لە بڕی حەزرەتی ئیسماعیل .
• فراوانکردنی دڵ و دەروونی مرۆڤی موسڵمان لەسەر خۆی و کەسوکار و دۆست و دراوسێکانی کاتێک قوربانی دەکات و بەشی ئەوانیشی لێدەدات . ئەمەش دەربڕینی خۆشی و شادییە بەم رۆژە پیرۆزانە .
• پاڵپشتیکردن لە قسەکانی خودای گەورە کاتێک دەفەرمووێت کە ئاژەڵەکان بۆ ئەوە دروستکراون تا سوودیان بۆ مرۆڤەکان ھەبێت .
• نزیکبووونەوەی مرۆڤی موسڵمان لە خودای گەورە ، کاتێکی سیلەی رەحم بە جێ دەگەینێت و بەشێک لە قوربانیەکە پێشکەش بە کەسانی دیکە دەکات .
سەرچاوە | الموضوع
3400 بینین
|