چۆنیەتی دانانی کۆپی ڕایت بۆ وێنە | 08/12/2019
دهریا اسماعیل - ئهندامی بهشی تهكنهلۆژیا
کۆپی کردنی داتا و زانیاریەکان و بەتایبەت وێنەکان دیاردەیەکە کە ڕۆژانە ڕوودەدات بە تایبەت ھەندێ لەو وێنە و داتا و زانیاریانە موڵکی تاکە کەسین و ھەندێ کات بە شێوەیەکی ئاسان کۆپی دەکرێن و بڵاو دەکرێنەوە .
لەم بابەتەی ماڵپەری کوردزۆن بەرنامەیەکی نایابتان پێ ئاشنا دەکەین کە بەکاردێت بۆ ئەوەی ناو یاخود لۆگۆ بخەینە سەر کۆمەڵێک وێنە بۆ ئەوەی کۆپی ڕایتی بچێتە سەر و بە شێوەیەکی ئاسان کۆپی نەکرێن و بلاو نەکرێنەوە.
بەرنامەیEasy Watermark Studio بەرنامەیەکی نایابە بۆ دانانی کۆپی ڕایت بۆ وێنەکانتان لە رێگای ئەم بەرنامەیەوە زۆر ئاسان دەبێت . تەنھا پێویستە لۆگۆی تایبەتی خۆت یان ناوی خۆت بنوسیت و شێوازەکەی بە جوانترین شێوە ڕێکبخەیت پاشان وێنەکانت بە کۆمەڵ لە سەریان کۆپی ڕایت دادەنرێت.
لینکی داگرتنی بەرنامەکە
3663 بینین
|