kurdzone

 
 ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی ده‌بێت پێش جێبه‌جێكردن چی بكات؟  |  17/09/2017

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)

یەکێک لە خاڵانەی پرۆژە و ئەندازیار تیایدا سەرکەوتوو دەبێت چاوپێداخشاندن و دانانی تۆرە.
لێرەدا زۆر گرنگە ئەندازیاری شارستانی چاو بە نەخشەکان و پڵانەکان دابخشێنێت پێش دەست بەکاربوون، تاوەکو له‌ خاڵە لاوازەکان رابماڵێت و ئەگە کێشە لە نەخشە ھەبێت بە خاوەن کار بڵێت تاوەکو چارەسەر بکرێت وە ئەگەر لە پلان و کاتەکان کێشە ھەبێت گۆرانکاری تیادابکات.
بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە کە نەخشە و پلانەکەش بەرێوە دەبات دامەزراندنی تۆرێکی گونجاوە.

تۆری گونجاو چیە؟
زۆر گرنگە ئەندزایار و بەرێوەبەری پرۆژە تۆرێکی گونجاو دروست بکات و کۆمەڵە ستافێک کۆ بکاتەوە کە لەگەڵ یەکتری بگونجێن و بۆ ھەر شوێنێک کەسێکی پێویست و شایستە بدۆزێتەوە، وە کارەکان بە رێچکەیەکی کارگێری بنێت و رێرەوێکی کارگێری دابنێت کەوا ھەموویان پابەند بن پێیەوە.

وە لە تۆرەکەدا رۆڵەکان بکرێن بە گروپ، بۆ نموونە
بەرێوەبەری کارگێری - ژمێریار - بەرێوەبەری کرین
بەرێوەبەری پرسگە و چایەچی
سەرپەرشتیاری ئەندازیاران - ئەندازیارانی تر - رووپێو
چاودێران - کرێکاران
بەرێوەبەری ئامێرەکان - شوفێر - دەستەی چاککردنەوە
بەرێوەبەری پاسەوان - پاسەوانەکان
..ھتد
لێرەدا ھەر بەشێک دەتوانێت لە رێگای بەرێوەبەرەکەی کێشە و گرفتەکانی خۆی چارەسەر بکات و بیان گەیەنێتە بەرێوەبەری پرۆژە.

لێرەدا دەبێت بەرێوەبەری پرۆژە زیرەک بێت و بزانێت ئایە بەرێوەبەری ھەر بەشێک شتە پێویستەکان بۆ ئەو دەگەرێنێتەوە؟
وە ھەروەھا چاودێری ئەوە بکات کە تا چەند پەیوەندی نێوان ئەم بەشانە تۆکمەیە؟ ئەگەر گرفتێک ھەبێت دەبێت چارەسەری بکات.



4870 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@