»  تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی دۆزینەوە و دابەزاندنی ھەموو تەعریفێکی کۆمپیوتەرەکەت

راوێژ سعید
کاتێک کۆمپوتەرەکانمان فۆڕمات دەکەین، یاخود کە سەرەتا دەیکڕین یاخوود کێشەیەکی تیادا دەبێت، دەبێت تەعریفی بەشەکانی بۆ بکەین تاوەکوو بە تەواوی کار بکات، بۆ نمونە تەعریفی شاشە، وایەرلێس ، بلوتوس ....ھتد.

لەم کاتەشدا لەوانەیە زانیاری تەواومان نەبێت لەسەر چۆنیەتی دۆزینەوەی تەعریفەکان بە ئاسانی، بۆیە لێرەدا ئاشناتان دەکەین بە پرۆگرامێکی زۆر خێرا و سەرکەوتوو کە راستەخۆ کۆمپوتەرەکەت بۆ سکان دەکات و کامە تەعریفت کەم بێت بۆت دادەبەزێنێت زۆر بە ئاسانی، 
ناوی بەرنامە : درایڤەر پاک سۆلیوشن،
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامە لە ماڵپەڕی فەرمی
کە ماڵپەڕەکەت کردەوە کلیک لەسەر داونلۆد بکە و قەبارەکەی زۆر بچوکە
وەک لەم وێنەیەدا دیارە



 ، دواتر بەرنامەکە ئینستۆڵ بکە و بیکەوە
روکارێکی ئاوامان نیشان دەدات و پێمان دەڵێت کە چەند تەعریفمان کەمە ، تۆش کلیک لەسەر ئینستۆل بکە وەک لەم وێنەیە ئاماژەی پێ کراوە .



دواتر راستەوخۆ ھەموو تەعریفەکانت بۆ دادەبەزێنێت لە رێگای ئینتەرنێتەوە
تێبینی: بۆ ئەوەی بەرنامەکە کاری خۆی بکات، دەبێت ئینتەرنێتت ھەبێت تاوەکوو تەعریفەکان داونلۆد بکات.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3327بینین‌‌‌
8 ساڵ پێشتر - May 21 2016 6:35PM