»  رەمەزان

سوودەکانی بەکارھێنانی سیواک لە مانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر


سوودەکانی بەکارھێنانی سیواک لە مانگی رەمەزان 
١. بەرەنگاری کلۆربوون دەبێتەوە، ئەمەش بە خاوێنکردنەوەی ئەو پاشماوە خۆراکیانە لەنێو ددانەکان ماوەتەوە، ھەروەھا سیواک یارمەتی دەردانی لیکاو دەدات کە سوودێکی زۆر بۆ دەم ھەیە و پارێزگاری لەبەشی مینای ددان دەکات. 
٢.  سیواک دژە بەکتریایە : 
دەمی مرۆڤ چەندەھا بەکتریای تێدایە و ھەموویان سوود بەخش نین، ھەرچەندە بەشێکی زۆریان سوود بەخشن بەڵام ھەندێکیان زیانیان بۆ مینای ددان ھەیە،  لەبەر ئەمە بەکارھێنانی سیواک دەبێتە ھۆی کۆنترۆل کردنی ئەم جۆرە بەکتریایانە و پارێزگاری لە دەم و ددان دەکات. 
٣. رێگری لە کەڵەکەبوونی کلس(بلاک) دەکات : 
کلس چینێکی بێ رەنگی بەکتریایە لەسەر پدوو و ددانەکان دروست دەبێت، پاککردنەوە دەم و ددان بە شێوەیەکی رێک و پێک رێگری لە کەلەکەبوونی ئەم چینە دەکات و ناھێلێت ددانەکان زەرد بن . 
٤. سیواک یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم : 
زۆر کەس ھەیە لە مانگی رەمەزان تووشی حاڵەتی ناخۆش بوونی بۆنی دەمی دێت، بەڵام بەکارھێنانی سیواک رێگری دەکات لە بۆن ناخۆش بوونی دەم . 
٥. خانەکانی پدو بەھێز دەکات و رێگری لە ئاوسانی دەکات: 
یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی سیواک لە مانگی رەمەزان بریتیە لە بەھێزکردنی پدوەکان، لەبەر ئەمە ھەوڵبدە بەر دەوام بە کاری بێنی چونکە رێگری لە ئاوسانی پدوەکان دەکات و خانەکانی بەھێز دەکات .
٦. بۆنیکَ خۆش لەناو دەم جێ دەھێلێت : 
بەکارھێنانی سیواک لە مانگی رەمەزان یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دەم و ددان وبەھۆی بوونی بەکتریای سوود بەخش سیواک دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی بۆنی دەمت خۆش بێت و یەکێکە لە سونەتەکانی پێغەمبەرمان (د.خ) کە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە. 
سەرچاوە | ثقف نفسک 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2100بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 20 2019 12:54PM