»  رەمەزان

چەند راستیەکی زانستی دەربارەی بەرۆژووبوون

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

چەند راستیەکی زانستی دەربارەی بەرۆژووبوون 
١.بەپێی توێژینەوە زانستیەکان تینوویەتی لە کاتی بەرۆژوو بوون دەبێتە ھۆ دەردانی دوو ھۆرمۆن کە یارمەتیدەرن بۆ گۆڕینی جلیۆکۆجین بۆ کلۆکۆز، ئەمانەش ووزە بە لەش دەبەخشن، ھەروەھا تینوویەتی لە مانگی رەمەزان کار دەکات لەسەر دەردانی ھۆرمۆنی بەرەنگاربوونەوەی میزکردن ئەمەش دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی مێشک و توانای فێربوون زیاتر دەکات. 
٢. بەرۆژووبوون یارمەتی بەھێزبوونی کۆئەندامی بەرگری دەدات و چالاکیەکی زیاتر بە جگەر و ماسولکەکان دەبەخشێت، لەبەر ئەمە ھەوڵدە لە رۆژانی رەمەزان کەمتر بخەوی چونکە لەم نیعەمەتە بێ بەش دەبیت . 
٣. دوور بکەوە لەوەی شەوانی رەمەزان تا پارشێو بەخەبەر بیت، چونکە دەبێتە ھۆی تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژی و کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی جەستەت دەبێت . 
٤. بە پێی توێژینەوە زانستیەکان لەکاتی بەرۆژووبوون و لە ماوەی نێوان بەربانگ و پارشێو خانە مردوەکان جارێکی دیکە گەشە دەکەنەوە و خانەی نوێ دروست دەکەن و چەورییەکان وزەیەکی زیاتر بە لەش دەبەخشن و ئەمانەش کاریگەری زۆر باشیان لەسەر مێشکی مرۆڤ دەبێت . 
سەرچاوە | ثقف نفسک 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1516بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 21 2019 7:47PM