»  کورتەچیرۆک

دەسەڵاتداری راستەقینە ئاوا دەبێت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
دەسەڵاتداری راستەقینە ئاوا دەبێت 
عومەری کوڕی خەتاب (رەزای خوای لێبێت) داوای لە ئەھلی حمس (شارێکە لەسوریا) کرد ناوی ھەژاران ونەدارانی شارەکەی بۆ بنووسن بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات. 
کاتێک ناوەکان گەیشتە دەست عومەری کوڕی خەتاب، سەری سوڕما لە بینینی یەکێک لەناوەکان. 
ناوەکە ناوی والی شارەکە بوو (سەعیدی کوڕی عامر) کە ناوی لە لیستی ھەژاران و نەدارانی شارەکە ھاتووە. 
ئیمامی گووتی چۆن دەبێت والی شارەکە ناوی لە لیستی ھەژاران و نەدارانی شارەکە ھەبێت. 
ئیمامی عومەر پرسیاری لە نوێنەری شارەکە کرد، بۆچی ناوی والی (سەعیدی کوڕی عامر) لەنێو لیستەکەدا ھەیە. 
نوێنەرەکەش گووتی : چونکە ھەموو پارەکانی خۆی لەسەر ھەژاران و نەداران دابەش دەکات و ھەموو کات دەڵێت (من ئێستا بەرپرسیارم لەبەرامبەر خوای گەورە لەم ھەژار و نەدارانە)
ئیمامی عومەر گووتی : ھیچ گلەیەکتان لێی ھەیە ؟ 
نوێنەرەکەش گووتی : سێ گلەییمان لێی ھەیە . 
ئیمامی عومەر گووتی : ئەم گلەییانەچین ؟ 
گووتیان : تا رۆژ ھەڵنێت نا یەتە دەرەوە، و بەھیچ شێوەیەک بە شەوان نایبنین و لە ھەفتەیەکدا رۆژێک نایەتە دەرەوە. 
ئینجا ئیمامی عومەر ناردی بە شوێن والی حمس سەعیدی کوڕی عامر و پێی گووت : خەڵک ئەم سێ گلەیەیانە ھەیە تۆ وەڵامت چییە . 
سەعیدی کوڕی عامر فەرمووی : ئەی پێشەوای بڕواداران من بۆ ئەم کارە ھۆکار خۆم ھەیە ئەوانیش: 
بەیانیان تا رۆژھەڵات نایەمە دەرەوە، چونکە کاروباری ماڵەوە دەکەم و خێزانەکەم نەخۆشە و ناتوانێت ئەم کارانە بکات و منیش خزمەتکارم نیە تا ئەو کارانە بکات . 
سەبارەت بەشەوانیش کە نایەمە دەرەوە، من رۆژم بۆ کاروباری خەڵک تەرخان کردووە و شەوانیشم تایبەت کردووە بە خودا پەرستی. 
سەبارەت بەوەی لە ھەفتەیەکدا رۆژێک نایەمە دەرەوە، ئەی پێشەوای بڕواداران من یەک دەستە جلکم ھەیە ئەو رۆژە جلەکەم دەشۆم و دەبێت چاوەڕێ بکەم تا وشک دەبێتەوە ئینجا لەبەر بکەم. 
ئەمانە ھۆکاری ئەوەن من ئەو سێ کارە دەکەم. 
ئیمامی عومەر کاتێک گوێی لە قسەکانی والی حمس بوو دەستی بە گریان کرد. 
والی حمس پەروەردەی قوتابخانەی پێغەمبەرمان (د.خ) بوو و ترسی خودا لەدڵ و دەروونیان جێگیر بوو. 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1719بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 18 2019 12:27PM