»  تەندروستی

سوودەکانی ھەنجیری وشک

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
سوودەکانی ھەنجیری وشک 
دەکرێت سوودەکانی ھەنجیری وشک لەم چەند خاڵەی خوارەوە کۆبکەینەوە. 
چارەسەری قەبزی دەکات و مادەیەکی نەرمکەرەوەیە بۆ گەدە و قۆلۆن پاک دەکاتەوە. 
پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات  لە نەخۆشییەکان دەیپارێزی. 
ددان بەھێز دەکات و ئێسکی مرۆڤ پتەو دەکات چونکە رێژەیەکی باشی کالسیۆمی تێدایە . 
چارەسەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات. 
بەرەنگاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوە بە تایبەتی شێرپەنجی پێست. 
جێگرەوەیەکی زۆرباشە بۆ شیرنەمەنی دەستکرد. 
کێش مرۆڤ دادەبەزێنێت، چونکە ھیچ چەورییەکی زیانبەخش لە خۆ ناگرێت. 
ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی شەکرەت ھەیە یا گورچیلەت تەواو نییە یا زۆر قەڵەوی ئەوا بە وریاییەوە ھەنجیری وشککراوە بخۆ، چونکە شەکر و پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت. 
سەرچاوە | الموضوع 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2279بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 19 2019 10:22AM