باشترین عیبادەتەکانی مانگی رەمەزان
مانگی رەمەزان مانگی خێر و بەرەکەتە موسڵمانان ھەوڵدەدەن لەم مانگە پیرۆزە عیبادەتێکی زۆر بکەن بۆ ئەوەی رەزامەندی خوای گەورە بەدەست بھێنن و پاداشتێکی زۆریان دەست کەوێت، لەگەڵ ئەوەش باشترین عیبادەت کە مرۆڤی موسڵمان لەمانگی رەمەزان ئەنجامی بدات بریتیە لەمانەی خوارەوە :
١.بەرۆژوو بوون:
بەرۆژووبوون یەکێکە لەگرنگترین عیبادەتەکانی مانگی رەمەزان و خێری ئەوەندە زۆرە تەنھا لەلای خوای گەورە پاداشت دەدرێتەوە و خوای گەورە فەرموویەتی ئەوانەی بەرۆژوو دەبن دوو خۆشییان ھەیە یەکێکیان کاتێک رۆژووەکەی دەشکێنی و خۆشییەکی دیکەی کاتێک دەگاتە خزمەتی من.
٢. ھەستانەوەی شەوان (قیام اللیل):
پێغەمبەرمان د.خ لە مانگی رەمەزان ئەم عیبادەتەی زۆر ئەنجام دەدا و دوای ئەویش سەحابە بەرێزەکان بەردەوام بوون لەسەر ئەم جۆرە عیبادەتە چونکە خێرێکی یەکجار زۆری لای خوای گەورە ھەیە .
٣.خێرکردن (سەدەقە):
خێرکردن لەھەر مانگێک بێت پاداشتی خۆی ھەیە لای خوای گەورە بەڵام لەمانگی رەمەزان پاداشتی سەدەقە زیاتر دەبێت بەتایبەتی ئەگەر خواردن بدەیت بە کەسانی بەرۆژوو بوو و ھەروەھا یارمەتی ھەژاران بدەیت.
٤. خوێندنەوەی قورئان :
یەکێک لەو عیبادەتانە کە خێرێکی زۆری بۆ رۆژووەوان ھەیە بریتیە لەخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و پابەندبوون بەرێنماییەکانی .
٥. مانەوە لە مزگەوت تا رۆژھەڵاتن:
ئەم کارە یەکێک بوو لە کارەکانی پێغەمبەرمان (د.خ) و پێویستە لەسەر موسڵمانان ئیقتدا بەم سوونەتە بکەن چونکە خێرێکی زۆری تێدایە .
٦. الاعتکاف :
واتا مانەوە لە مزگەوت یا خۆ تەرخانکردن بۆ عیبادەتێک و پێغەمبەرمان (د.خ) لە دە رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزان لە مزگەوت دەمایەوە و خەریکی عیبادەت کردن دەبوو.
٧. سەردانی کردن خزم و دۆستان :
پاراستنی سیلەی رەحم و سەردانی کردنی نەخۆش و خزم و دۆست دەرگای رزق بە رووی مرۆڤ دەکاتەوە و یەکێکە لە رەوشتە بەرزەکانی مرۆڤی موسڵمان و ئاینی ئیسلام ھانمان دەدات بۆ ئەم جۆرە کارە چونکە خێرێکی زۆری ھەیە.
٨. زۆر زیکر کردن وناوھێنانی خوای گەورە:
مەبەست لەم کارە بەدەستھێنانی رەزامەندی خوای گەورەیە و دوور نەکەوتنەوەیە لە فەرمانەکانی خوای گەورە و ئاسانترین کارە و خێریشی زۆرە .
سەرچاوە | الموضوع