سوودەکان تۆ کوودی زەرد
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
سوودەکان تۆ کوودی زەرد
کوودی شیرین یا زەرد یەکێکە لەو خۆراکانەی کە لە کۆمەڵگەی ئێمە ھەوادارێکی زۆری ھەیە و خەڵک لەکاتی پێگەیشتنی ئەم بەرھەھەمە رووی تێدەکەن و دەیخۆن، لەگەڵ خواردنەکەشی ئەو تۆیەی کە لەناویەیەتی فڕێنادرێت بەڵکو ھەڵدەگیرێت و وشک دەکرێتەوە چونکە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ مرۆڤ لەوانەش :
• کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە، لەوانەش شێرپەنجەی گەدە، قۆلۆن، مەمک و پرۆستات و سییەکان.
• چالاککردنی کاری پرۆستات و مەسانە و رێگری دەکات لە ئەستووربوونی کۆئەندامی میزڵدان.
• گەشە بە تەندروستی دڵ دەدات، بەھۆی ئەوەی مادەکان مەگنسیۆم و زەنگ و دژە ئۆکسیدی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.
• ئەو زەیتەی لە تۆ کوودی دەردەھێندرێت یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندانی پاڵەپەستۆی خوێن.
• دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و ئەم مادەیەش زۆر گرنگە بۆ کۆنترۆل کردنی پاڵەپەستۆی خوێن و پارێزگاری کردن لە ئاستی شەکر لە خوێن .
• کەمکردنەوەی رێژەی شەکر لە خوێن، ئەمەش دەکرێت لە رێگەی خواردنەوەی بێت بە شێوەی شەربەت.
• سپێرمی پیاو بەھێز دەکات، بەھۆی ئەوەی مادەی زەنگ لە خۆ دەگرێت ئەم مادەیەش یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری کردن و بەھێزکردنی سپێرمی پیاو.
• خەوی مرۆڤ باشتر دەکات.
سەرچاوە | الموضوع
................................
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|