»  هاوسەران

خانمی راستەقینە لە تێڕوانینی پیاو کامەیە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
خانمی راستەقینە لە تێڕوانینی پیاو کامەیە 
پیاوان چەند تێڕوانینێکی جیاوازیان ھەیە لەسەر ئافرەتان بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پیاوان ئارەزوو دەکەن کە ئافرەتان چەند خەسڵەتێکیان ھەبێت بۆ ئەوەی وەک خانمی راستەقینە سەیری بکەن ئەو خەسڵەتانەش بریتین لە : 
١.پاڵپشتی پیاوەکەی بکات: 
ئەو کارەی ھەموو کات پیاو لە خێزانەکەی چاوەڕێی دەکات ئەوەیە پاڵپشتی بکات لە کارەکانی بە تایبەتی کە لە کارەکەی دەگەڕێتەوە و ماندووە و قسەی رەق و نارێکی ئاراستە نەکات . 
٢. وەفادار بێت بۆ پیاوەکەی : 
یەکێک لە گرنگترین سیفەتەکانی خانمی باش ئەوەیە وەفادار بێت بۆ پیاوەکە و خانەوادەکەی و ھەموو کات پیاوەکە ھەست بە ئارامی بکات لەبەرامبەر خێزانەکەی. 
٣. پارێزگاری کردن لە پەیوەندی جەستەیی : 
جگە لەھەست و سۆز کە بنەمای سەرەکی خۆشەویستین پێویستە ئافرەت پێداویستیە جەستەییەکانی پیاویش دابین بکات و لەم کارە کەمتەرخەمی نەنوێنێت چونکە پەیوەندی جەستەییش ھۆکارە بۆ پەرەسەندنی خۆشەویستی نێوان ھەردووکیان. 
٤. متمانەکردن بە بڕیارەکانی پیاو : 
پێویستە لەسەر ئافرەت ئامۆژگاری پیاوەکەی بکات و رێنمایی بکات لە کارەکانی لەگەڵ ئەوەش پێویستە لەسەری متمانەی بەو بڕیارانە ھەبێت کە پیاوەکەی دەیدات و لەبەرژەوەندی خێزانەکەیە. 
٥. تێگەیشتن لە بێ دەنگی پیاوەکەی: 
پیاوان جیاوازن لەگەڵ ئافرەتان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پاڵەپەستۆکانی ژیان، زیاتر لەکاتی کێشەکان ئافرەتان زیاتر قسە دەکەن و کێشەکان دەخەنەروو بەڵام پیوان بێ دەنگی ھەڵدەبژێرن و و بەتەنھا بیر دەکەنەوە، لەبەر ئەمە پێویستە خانمان رەچاوی ئەم جیاوازییە بکەن و رێز لە بیرکردنەوەی پیاوەکەی بگرێت. 
٦. رێزگرتن لە کەسوکاری پیاوەکەی : 
ئافرەتی زیرەک ئەو کەسەیە کە دەتوانێت لە رێگەی رێزگرتنەوە خۆشەویستی بنەماڵەی پیاوەکە بەدەست دێنێت و بەم شێوەیەش خۆشەویستی پیاوەکە بەدەست دێنێت . 
سەرچاوە | الموچوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2215بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 21 2019 10:58AM