»  هاوسەران

چۆن ھەست بەبەختەوەری دەکەیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چۆن ھەست بەبەختەوەری دەکەیت 


زۆربەی مرۆڤەکان دەیانەوێت لە ژیانی رۆژانەیان ھەست بەبەختەوەری بکەن و ھەریەکێکیان بە شێوازێکی جیاواز بە دوای بەختەوەری دەگەڕێت، مرۆڤ ھەیە بەختەوەری خۆی لە شتە بچووکەکان دەدۆزێتەوە و ھەندێکیشیان مەودایەکی زۆر دەبڕن تا دەگەنە بەبەختەوەری و مرۆڤی واش ھەیە تا لە ژیاندا ماوە ھەست بەبەختەوەری ناکات. 
لەم بابەتە ھەندێک ھێلی گشتیتان بۆ دەخەینە روو کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی مرۆڤ ھەست بەبەختەوەری بکات. 
١.چێژ وەرگرتن لە شتە بچووکەکان. 
مرۆڤ دەبێت لە شتە بچووکەکان دەست پێبکات بۆ ئەوەی ھەست بەبەختەوەری بکات لەوانەش : 
رۆژانە یا چەند رۆژ جارێکی شتێکی نوێ و بەسوود تاقی بکەرەوە . 
لە کار نوێیەکان پۆزەتیڤانە بیر بکەوە . 
دەکرێت پەنا ببەیەت بەر وێنەیەکی خێزانی کە تێیدا ھەست بە دڵخۆشی دەکەن بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەک بۆ رۆژانی بەختەوەری یاخود دەکرێت سوود لە نووسنێکی ئەرێنی وەربگریت. 
تێڕوانین لە وێنە و دیمەنی سروشتی جوان وسەرنج راکێش وەک بەخشینی ئارامی بە دڵ و دەروون و ماوە نا ماوە ئەم وێنەیە بگوڕە بە وێنەی سەرنج راکێشتر. 
قۆزتنەوەی ھەلەکانی ژیان کە وا دەکات بەرەو پێش بچیت. 
٢. رێزگرتن لە خوودی خۆت : 
بۆ ئەوەی بە بەختەوەری بگەیت پێویستە رێز لە خوودی خۆت بگریت و سەرنج بخەیتە سەر خەسڵەتە پۆزەتیڤەکانت و ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کاری نوێ و باش و گرنگ، ئەمانە خاڵی بەھێزی مرۆڤن و پێویستە لەبەرچاویان بگرێت بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بکات. 
٣. دووربکەوە لە خواردنی نا تەندروست: 
دوور بکەوە لە خواردنی نا تەندروست بەتایبەتی خواردنە خێراکان، چونکە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پەیوەندیەکی بە بەتین ھەیە لەنێوان خواردنی خۆراکە دوبارە بووەکانی چێشتخانەکان وەک (فاست فوود) و ھەست کردنی مرۆڤ بەھەستێکی نەرێنی و ھەروەھا ئەم خۆراکانە زوو دەخوات و چێژێکی زۆری پێنابەخشێت. 
٤. باش بخەوە : 
بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشکی دەروونی دەرکەوتووە ئەوانەی تەواو ناخەون ئەوا ھەست بە ئارامی و دڵخۆشی ناکەن، بە پێچەوانەوەش ئەوانەش مافی تەواو لەش دەدەن لە خەوێکی باش لە کاتی ھەستانیان ھەست بە ئارامی و دڵخۆشی و دەکەن، لەبەر ئەمە پێویستە رۆژانە و بە تایبەتی لە کاتی شەو لە نێوان (٦ - ٨) کاتژمێر بخەویت . 
٥. بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خانەوادەکەت و  ھاوڕێیان . 
زۆرینەی توێژینەوەکان ئەو راستیەیان دەرخستووە کە بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ ھاوڕێیان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مرۆڤ ھەست بە ئارامی دەروونی بکات. 
سەرچاوە | الموچوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2517بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 14 2019 9:48AM