سوود و ئەرکی ئێسکی مرۆڤ
کوردزۆن
ئێسکی مرۆڤ چەندین ئەرکی گرنگ لە ناو لەشی مرۆڤ دەبینێت لەم بابەتەش چەند سوود و ئەرکێکی ئیسکی مرۆڤتان بۆ دەخەینە روو.
١.پاراستن :
ئەرکی یەکەمی ئێسکی مرۆڤ بریتیە لە لە پاراستنی ئەندامە ناوخۆییەکانی لەش وەک کەلەی سەر و مێشک دەپارێزێت.
٢. شێوە :
ئێسکی مرۆڤ شێوەیەکی جوان و باش بە ناوەوەی لەشی مرۆڤ دەبەخشێت و بنەمای شێوەی دەرەوە دادەرێژێت.
٣.بەرھەم ھێنانی خوێن :
نوخاعی ئێسک کە لەناو ئێسک دا ھەیە ئەرکیان بەرھەم ھێنانی خوێنە.
٤.خەزنکردنی کانزاکان:
ئێسک کار دەکات لەسەر خەزن کردنی زۆرێک لە کانزاکان وەک فۆسفۆر و کالسیۆم.
٥.جوولە :
ئێسک بە ھاوبەشی لەگەڵ ماسولکەکان و جومگەکان کار دەکەن لەسەر رێکخستنی جووڵەی مرۆڤ.
٦.پارێزگاری کردن لەرێژەی ترشی :
ئێسکەکان کار دەکەن لەسەر پارێزگاری کردن لە رێژەی ترشی لەناو لەشی مرۆڤ ئەمەش لە رێگەی ھەڵمژینی خوێیەکان.
٧. لەناوبردنی ژەھرەکان :
خانەکانی ئێسک ئەو کانزایانە ھەڵدەمژن کە قورسن و توخمی خراپن لەناو خوێن و بەم شێوەیەش کاریگەری لەسەر خانەکانی دیکە کەم دەکاتەوە و دواتر لەرێگەی دەردانەوە لەناو لەش دەریدەکات.
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|