ھەنار میوەیەکی خۆش و بەتامە و چەندین تامی جیاوازی ھەیە وەک ترش و شیرین و مێخۆش و خەڵکیش لەناو کۆمەڵگەی ئێمە ئارەزوویان لە خواردنی ھەنار ھەیە، لەبەر ئەمە پێویستە بزانین کە ھەنار سوودێکی تەندروستی یەکجار زۆری ھەیە بۆ مرۆڤ، لەوانەش :
• کەمکردنەوەی کێشی لەش و پارێزگاری کردن لە کێشی ئاسایی بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە رۆژانە دەنکی ھەنار بخۆیت.
• کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لەناو لەش و کەمکردنەوەی نیشانەکانی تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییەکان دڵ.
• ھەنار رێگری دەکات لە تووشبوون بەنەخۆشی خوێنبەرەکان و رەق بوونی خوێنبەرەکان .
• ھەنار لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە جۆرەھا نەخۆشی شێرپەنجەیی بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست و پرۆستات و مەمک، چونکە دەوڵەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسید .
• ھەنار ئێسک و جومگەکانی مرۆڤ بەھێز دەکات و رێگری دەکات لە لاوازبوونی ئێسک و پووکانەوەی، چونکە کۆمەڵێک مادەی ئەنزیمی تێدایە کە رێگری لە داخورانی کڕکڕاگە دەکات .
• ھەنار یارمەتیدەرە بۆ شەھیەکردنەوەی مرۆڤ، ئەمەش بە خواردنەوەی کوپێک لە گیراوەی ھەنار پێش نان خواردن.
• ھەنار یارمەتی ئافرەتان دەدات بۆ ئەوەی منداڵ بوونیان ئاسانتر بێت، چونکە مادەی ئەسترۆجین لە خۆ دەگرێت.
• پارێزگاری لە ئاستی شەکر لە خوێن دەکات و رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
• ھەنار ئاسانکاری بۆ پرۆسەی ھەرس کردن دەکات و کاری کۆئەندامی ھەرس ئاسان دەکات و غازاتی سکی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.
• ھەنار تووشبووانی زەھایمەر دەپارێزێت لە خراپ بوونی حاڵەتیان و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی کەڵەکەبوونی پرۆتینی زیانبەخش، چونکە ماددەی دژە ئۆکسیدی تێدایە.
• ھەنار پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن نزم دەکاتەوە.
• ھەنار جگەر خاوێن دەکاتەوە لە ژەھرەکان.
• ھەنار ئازاری گەدە کەم دەکاتەوە، ئەمەش لەرێگەی خواردنی شیر لەگەڵ پەلکی ھەناری کوتراو.
• ھەنار یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ پارێزگاری لە تەندروستی پدوەکان.
• ھەنار چارەسەرە بۆ ئاوسانی لەوزەتێن.
سەرچاوە| الموضوع