»  تەکنەلۆژیا

ئەپڵیکەیشنێک بۆ ناردنی فایل و داتا بەبێ بوونی ڕێکلامە بێزارکەرەکان

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
بێگومان ئەپڵیکەیشنی ناردنی فایل و داتاو زانیاریەکان بۆ مۆبایلە ھۆشمەندەکان زۆر و ھەمەجۆرن بە تایبەت بۆ سیستەمی ئەندڕۆید بەڵام ئەوەی زۆرجار  بەکارھێنەران توشی بیزاری دەکات بریتیە لە ڕیکلامە بێزارکەرەکان تەنانەت بەبێ ئەوەی ئەو ئەپڵیکەیشنانە بکەیەنەوە ڕۆژانە بە شێوەیەکی بەردەوام ئەو ڕێکلامەنە دێنە سەر شاشەی مۆبایلەکانمان، ھەندێ جار ئەو ڕێکلامانە وێنەی ناشیاون بەمەش بەکارھێنەران توشی بێزاری دەکەن.

لەم بابەتەدا ئەپڵیکەیشنێکی خێرا و بێ ڕێکلامتان پێ ئاشنا دەکەیت کە بە داگرتنی ڕزگارتان دەبێت لە ڕێکلامە بێزارکەرەکان، ئەپڵیکەیشنەکە بەخۆڕایە و لە ڕێگەی وافای فایل و داتاکان بە شێوەیەکی خێرا دەنێرێت و وەری دەگرێت.

بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ  ئەندڕۆید
 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1574بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Mar 14 2019 11:42AM