»  تەندروستی

کۆمەڵێک زانیاری سەرنجڕاکێشی تەندروستی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.ماندووبوون و رارایی دەروونی یەکێکن لە ھۆکارەکانی سکچوون. 
٢. ھەڵمژینی بوخاری ئاو لەگەڵ نەعناع یارمەتیدەرە بۆ دەردانی بەڵغەم لەناو سینگ. 
٣. زەعتەر یارمەتیدەرە بۆ لەنابردنی ئەمیبیا، ھەروەھا چارەسەری کێشەکانی ھەرس کردن دەکات وەک رشانەوە و سکچوون . 
٤. بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن دەبێت ھۆی رەق بوونی خوێنبەرەکان و روودانی جەڵتەی خوێن. 
٥. کەمی فسفۆر لەناو لەشی مرۆڤ دەبێتە ھۆی ماندووبوون و بێ تاقەتی لەلای مرۆڤ. 
٦. زەیتی زەیتۆن یارمەتیدەرە بۆ بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆلی سوودبەخش و نزم بوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لەناو لەش. 

٧. سیر خوێنبەرەکان دەپارێزێت و چالاکی پێ دەبەخشێت، ھەروەھا دڵ دەپارێزێت لە داخرانی خوێنبەرەکان بەھۆی زۆری گۆگرد لە پێکھاتەی. 
٨. بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن دەبێـتە ھۆی کەڵەکەبوونی ئاو لەناو سییەکان.
٩. ئاڵوودەبوون بە مەی خواردنەوە دەبێتە ھۆی تێکدانی خانەکانی مێشک و تووشبوون بە جەڵتە. 
١٠. نابێت پەیڕەوی سیستەمێکی قورسی دابەزینی کێش بکەیت، چونکە دەبێتە ھۆی لاوازبوونی مێشک و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ دروست دەکات، لەبەر ئەمە پێویستە لەکاتی ریجیم کردن راوێژ بە کەسانی پسپۆڕ بکەیت. 
١١. مۆز سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پۆتاسیۆم و سوودێکی زۆری هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر پاڵەپەستۆی خوێن. 
١٢. زۆر خواردنەوەی قاوە دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە نەخۆشی دڵ. 
١٣. گەورەبوونی پرۆستات دەبێتە ھۆی گیرانی بۆڕی میز . 
١٤. کاری رژێنە لیمفاوییەکان بەرگری کردنە لە لەش لە دژی ڤایرۆس و میکرۆبە دەرەکیەکان.

سەرچاوە | الموضوع.


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2484بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Mar 6 2019 7:27PM