ئافرەتان بە شێوەیەکی گشتی ھەندێک خەسڵەتیان لە پیاوان پێ جوان و باشە کە وا دەکات ئەم پیاوە لە پێش چاوییان پیاوێکی نموونەیی بێت و ئارەزوو دەکەن زۆربەی پیاوان ئەم جۆرە خەسڵەتانەیان تێدابێت.
لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین ئەو خەسڵەتەکانی پیاوی نمونەیی .
١.بەوەفا بێت :
ئافرەتان مەیلیان زیاتر بۆ لای ئەو پیاوانەیە کە بە وەفان و وایان لێدەکات ھەست بکەن تەنھا ئافرەتە لە ژیانی ئەوان و گرنگی بە ئافرەتی دیکە نادەن و بەھەموو شێوەیەک پارێزگاری لەم پەیوەندییە دەکات.
٢. کەسێکی سەرکەوتوو بێت :
ئافرەتان ئارەزوو دەکەن پیاوەکانیان کەسایەتیەکی سەرکەوتوویان ھەبێت و کەسێکی لێھاتوو بێت لە ئەنجامدانی کارەکانی.
٣. پابەند بوون :
ئافرەتان بە شێوەیەک گشتی ئارەزوو دەکەن پیاوەکانیان پابەندبن بە کار و وادەکانی خۆیان و بەدواداچوون بۆ پرۆگرامەکانی خۆی بکات و ھاوسەنگی بپارێزێت لەنێوان ئەرکی ماڵەوە و کاری دەرەوە و مافی ھەردوولا وەک یەک بدات.
٤. گرنگیدان :
ئافرەتان ئەو پیاوانەیان خۆش دەوێت کە گرنگی بە ووردەکاری شتەکان دەدەن وتێبینی لەسەر کارەکان دەدەن و بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی دارە بە جوانی ئافرەت و رێک پۆشییەکەی.
٥. بەسۆز و رۆمانسی بێت :
ئافرەتان مەیلیان بە لای پیاوی بەسۆز ھەیە کە لەگەڵی ھەست بە ئارامی دەکەن و گوزارشت لە خۆشەویستی خۆی دەکات و متمانەی ئافرەت بەخۆی زیاتر دەکات.
٦. دڵ فراوان بێت:
ئافرەتان ئەو جۆرە پیاوانەیان خۆش دەوێت کە گوێیان لێ دەگرن و لێیان تێدەگەن و لۆمەیان ناکەن و نھێینیەکان دەپارێزێت و رێزی لێ دەگرێت.
٧. راستگۆ بێت :
بە لای ئافرەتان راستگۆیی باشترین و جوانترین خەسڵەتی پیاوە، چونکە راستگۆیی متمانەی نێوانیان بەھێزتر دەکات و درۆکردن پەیوەندیەکان لاواز دەکات و کاریگەری لەسەر ژیانیان دروست کردووە.