ئەم چیرۆکە بەسەرھاتێکی راستەقینەیە و پیاوەکە بەخۆی رووداوەکانی چیرۆکەکە لەگەڵ ھاوڕێیەکی دەگێڕێتەوە .
دکتۆرەکە دەڵێت لە ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ یەکێک لە ھاوڕێکانم روومانکردوە چێشتخانەیەک بۆ ئەوەی ژەمێک بەیەکەوە بخۆین.
دوای ئەوەی گەیشتینە چێشتخانەکە داوای چەند خولەکێکم کرد لە ھاوڕێکانم .
دوای ئەوەی گەڕامەوە یەکێک لە ھاوڕێکانم گووتی : دکتۆر بۆ کوێ چووی زۆر درەنگ کەوتی ؟
منیش گووتم : چووم نوێژم کرد..
ھاوڕێیەکەم بە پێکەنینەوە گووتی : تا ئێستاش نوێژ دەکەیت ؟ براکەم تۆ زۆر کۆنی ..!!
منیش گووتم : کۆنم ؟ لەبەر چی ؟ ئایا خوای گەورە تەنھا لە وڵاتە عەرەبییەکان ھەیە ؟ ئایا خوای گەورە لە لەندەن بوونی نییە؟
ھاوڕێکەم گووتی: دکتۆر دەمەوێت ھەندێک پرسیارت لێبکەم و ھیوادارام بە دڵێکی فراوان وەڵامم بدەیتەوە.
دکتۆر گووتی : بەسەر چاو بەڵام منیش یەک مەرجم ھەیە .
ھاوڕێکەم : باشە منیش رازیم.
دکتۆر : دوای ئەوەی لەپر سیارەکانت تەواو بوویت, دەبێـت دان بەسەرکەوتن یا شکست بنێیت.. ئایا رازیت ؟
ھاوڕێکەم گووتی : بەڵی رازیم وبەڵێنت پێدەدەم ..!
ھاوڕێکەم گووتی : لەکەیەوە نوێژ دەکەیت ؟
دکتۆر : لەتەمەنی حەوت ساڵی فێری بووم و لەتەمەنی نۆ ساڵی دەستم کردووە بە نوێژ کردن و تائێستاش لێی دانەبڕاوم.
ھاوڕێکەم گووتی: باشە چی دەبێت گەر تۆ دوای مردنت بۆت دەرکەوت کە بەھەشت بوونی نییە و دۆزەخ بوونی نییە و ھیچ سزا و پاداشتێک دوای مردن بوونی نییە ئەو کات چی دەکەیت .
دکتۆر گووتی : باشە من بە شێوازی تۆ ووتوێژت لەگەڵ دەکەم و وای دادەنێم کە بەھەشت و دۆزەخ بوونی نییە و سزا و پاداشتی دوای مردنیش نییە من ئەو کاتە ھیچ ناکەم چونکە من خوام پەرستووە لەبەر ئەوەی شایەنی پەرستنە نەک لە ترسی دۆزەخ و پاداشتی بەھەشت .
ھاوڕێکەم گووتی : باشە ئەی ئەو چەند ساڵەی نوێژت کردووە، ئەو کات تۆ و ئەو کەسەی نوێژی نەکردووە وەک یەک ھەژمار دەکرێن .
دکتۆر گووتی : ئەو کات لێ پەشیمان نابمەوە چونکە رۆژانە ھەمووی چەند خولەکێک لێ بردووم و وای دادەنێم وەرزشێکی جەستەییم ئەنجامداوە.
ھاوڕێکەم گووتی : باشە ئەی رۆژو گرتنەکانت، خۆ ھەندێک جار تۆ لە لەندەن بۆ ماوەی ١٨ کاتژمێر بەرۆژوو دەبوویت.
دکتۆر گووتی : وای دادەنێم رۆژوو گرتنەکەم وەرزشێکی روحی بووە بۆ ئەوەی دەروونم کۆنترۆل بکەم و سوودێکی تەندروستی زۆری بە جەستەم گەیاندووە، خۆشت دەزانی چەندین راپۆڕتی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکەن کە دوور کەوتنەوە لە خواردن بۆ ماوەیەک سوودێکی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە وئەم راپۆرتانەش لەم رێکخراوانە دەرچوونە کە موسڵمانیش نین .
ھاوڕێکەم گووتی : مەی(عارەقت) خواردووتەوە .
منیش گووتم : ھەرگیز لە ژیانم تامیشم نەکردووە.
بەسەرسوڕمانەوە گووتی : ھەرگیز ؟!!
منیش گووتم : ھەرگیز ..!!
ھاوڕێکەم گووتی : باش چی دەڵێیت دەربارەی ئەوەی خۆت لەھەموو خۆشییە بێ بەش کردووە و ئەو ھەموو عارەقە خۆشەت لەدەست خۆت داوە .
منیش گووتم : ئەو کات دەڵێم خۆم پاراست لە ھەموو زیانەکانی مەی خواردنەوە، کە ھەموومان دەزانین زیانەکانی لە خۆشییەکانی زیاترە، خۆت دەزانی لە ئێستادا عارەق بووتە ھۆی دروست بوونی چەندین نەخۆشی و ھەروەھا چەندین ماڵی وێرانکردووە، ھەروەھا سەیری راپۆڕتی رێکخراوە نا ئیسلامییەکان بکە کە باس لە زیانەکانی مەی دەکەن .
ھاوڕێکەم گووتی : باشە چی دەربارەی چوونت بۆ حەج و عومرە، دوای مردنیش بۆت دەرکەوێت کە خودا بوونی نییە(پەنا بەخوای گەورە دەگرین ) .
دکتۆر گووتی : لەم بابەتەش لەسەر رێچکەی تۆ دەڕۆم .. ئەو کات دەڵێم چوونم بۆ حەج و عومرە گەشتێکی خۆش بووە و توانیوومە لەم گەشتە لایەنی ھزری و روحی خۆم پاک بکەمەوە، وەک چۆن تۆ گەشت بۆ وڵاتان دەکەیت بۆ ئەوەی کەشێک بگۆڕیت.
ھاوڕێکەم بۆ چەند ساتێک سەیری کردم و بێ دەنگ بوو ..!!
ھاوڕێکەم گووتی : زۆر سوپاست دەکەم کە بەم دڵفراوانیە پرسیارەکانت وەرگرت و وەڵامت دامەوە، لە راستیدا دان بە شکستی خۆم دەنێم .
منیش گووتم : تۆ چۆن تێدەگەیت لەوەی من ھەست بە چی دەکەم کە تۆ دانت بە شکستی خۆت ھێنا .
ھاوڕێکەم گووتی : بەدڵنیاییەوە ھەست بە دڵخۆشی دەکەیت .
منیش گووتم : بەپێچەوانەوە .. من دڵتەنگم .
ھاوڕێکەم گووتی : دڵتەنگی ؟ باشە لەبەرچی .
منیش گووتم : ئێستا نۆرەی منە ھەندێک پرسیارت لێبکەم ؟
ھاوڕێکەم گووتی : فەرموو پرسیار بکە.
منیش گووتم : من پرسیاری زۆرم نییە تەنھا یەک پرسیارە و ئەویش سادەیە.
ھاوڕێکەم گووتی : ئەو پرسیارە چییە ؟
منیش گووتم : من بۆم روونکردیتەوە ئەگەر ئەگەرەکانی تۆ راست بن ئەوا من ھیچم لەدەست نەداوە، بەڵام پرسیارەکەم من ئەوەی باشە چی دەبێت ئەگەر بۆچوونەکانی تۆ پێچەوانەوە بوونەوە .
دوای مردن بۆت دەرکەوت کە خودای گەورە بوونی ھەیە و سزا و پاداشت ھەیە و بەھەشت و دۆزەخ ھەیە؟ ئەو کات تۆ چی دەکەیت و چۆن وەڵام دەدەیتەوە؟
ھاوڕێکەم کەمێک بێ دەنگ بوو و تەنھا سەیری دەکردم و ھیچی نەدەگووت .
لەم کاتە شاگری چێشتخانەکە ھات و خواردنی ھێنا .
منیش گووتم : ئێستا داوای وەڵامت لێناکەم، با نانەکەمان بخۆین و ھەر کاتێک وەڵامت ئامادەبوو من گوێت لێ دەگرم.
دوای ئەوەی خواردنەکەمان تەواو کرد و ھاوڕێکەم وەڵامی نەدامەوە، منیش پێداگیریم نەکرد لەسەر وەرگرتنەوەی وەڵامەکە .. بەشێوەیەکی ئاسایی چێشتخانەکەمان جێھێشت.
دوای مانگێک ھاوڕێکەم تەلەفۆنی بۆ کردم و بانگھێشتی کردم بۆ دانیشتنێک.
دوای ئەوەی دانیشتین ھاوڕێکەم گووتی : من بۆ ئەوە بانگم کردی تا وەڵامەکەت پێ بڵێم .. من گەڕامەوە بۆ نوێژکردن دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لێی دابڕام .
ووشەکانت وەک زەنگێک لە گوێچکەکانم دەزرنگانەوە .. خەوم لێ نەدەکەوت .. تۆ گرت لە دڵ و دەروونی من بەردا .. بڕوام پێبکە ھەستم کرد من مرۆڤێکی دیکەم و لە ئێستا ھەست بە ئاسوودەییەکی سەیر دەکەم و ویژدانم ئارامە .
دکتۆر گووتی : لەوانەیە ئەو زەنگانە جارێکی بیناییەکانی بۆ گەڕاندییەوە دوای ئەوەی چاوەکانت راستیەکانی نەدەبینی .
ئەویش گووتی : بەراستی وایە جارێکی دیکە بینایی روحیم بۆ گەڕایەوە دوای ئەوەی چاوەکانم داخرابوون .. من زۆر سوپاست دەکەم .
تێبینی/ موسڵمان دەبێت یەقین و دڵنیایی هەبێت لە بونی خودا و بەهەشت و دۆزەخ و هەموو راستیەکانی تری ئاین گەرنا پەنا بە خوای گەورە لە بونی هەر گومانێک ئیمانەکەی هەڵدەوەشێتەوە، ئەوەی ئەم دکتۆرە بەرێزەش وتویەتی بۆ قەناعەت هێنان بوە بە هاوڕێکەی گەرنا وەکوو موسڵمان بە دڵنیاییەوە یەقینی بە هەبوونی خودا هەیە .