»  تەندروستی

زیانەکانی خواردنی فستق

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ ئەوەی فستق خواردنێکی خۆشە و خەڵک بەشێوەی سادە دەیخۆن و ھەندێک جاریش لە پاقلاوە دروست کردن بەکار دێت و لەھەندێک شیرنەمەنی دیکەش بەکاردێت چونکە تامێکی خۆش دەبەخشێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش فستق ھەندێک زیانی خۆی ھەیە و پێویستە خۆمانی لێ بپارێزین.

لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین زیانەکانی فستق : 

١.زۆر خواردنی فستق دەبێتە ھۆی زیاد بوونی کێشی مرۆڤ، چونکە رێژەیەکی زۆر لە کالۆری لە خۆ دەگرێت لەبەر ئەمە دەبێت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بخورێت.

٢.فستقی فرێش رێژەیەکی کەم سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت بەڵام فستقی سوورکراو رێژەیەکی زۆر سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت و خواردنی رێژەیەکی زۆر لەم جۆرە فستقە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن. 

٣. خواردنی رێژەیەکی زۆر لە فستق دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەندان کێشە لە کۆئەندامی ھەرس و هەندێک لەم کێشانەش بریتین لە :
* گەورەبوونی سک .
* سک چوون .
* ھەندێک جاریش زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی قەبزی .
* زۆر خواردنی فستق ئازار لە سکی مرۆڤ پەیدا دەکا.

٤. خواردنی فستق دەبێتە ھۆی دروست بوونی هەستیاری(حەساسیە) لە لای ھەندێک کەس و لەوانەشە بە درێژایی ژیانی لەگەڵی بەردەوام بێت و کەسی تووشبوو نابێت بەھیچ شێوەیەک فستق و ئەو بەرھەمانە بخوات کە فستقی تێدایە، چونکە ژیانی دەکەوێتە مەترسی و ئەوانەی هەستیاریان(حەساسیەیان) بە فستق ھەیە تووشی ھەندێک حاڵەت دەبن لەوانە:
- تەنگەنەفەسی .
- کۆکە و تێکچوونی دەنگی .
- تەسک بوونی قورگ .
- رشانەوە و سکچوون .
- سووربوونەوەی چاوەکان . 
- تاو لەرز. 
- ھەروەھا دروست بوونی ھەندێک پەڵە لەسەر پێست کە زۆر دەخورێت و لە زانستی پزیشکی بە شیری بەناوبانگە (Hives) .
- نزبوومبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن .

٥. فستق وەک چەرەزاتەکانی دیکە کەش وھەوای دەوروبەر کاریگەری لەسەر دروست دەکات و بەتایبەتی ئەگەر کەشەکە شێدار بوو و ئەمەش دەبێتە ھۆی گەشەکردنی فتریات و دەردەدانی ژەھر و دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەندین نەخۆشی .

سەرچاوە| الموضوع


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5558بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Feb 16 2019 11:58AM