یەکێکە لەو باڵندانەی خەڵکانێکی زۆر ئارەزووی بە خێو کردنی دەکەن چونکە شێوەکەی جوانە و دەنگێکی خۆشیشی ھەیە و دەبێتە مایەی ئاسوودەیی بۆ مرۆڤ .
نیشتمانی رەسەنی بولبولی کەناری دەگەڕێتەوە بۆ دوورگەکانی ئازور یا دورگەکانی کەناری و مادیرا، نزیکەی ٤٠٠ ساڵە مرۆڤ دەستی کردوە بە بەخێوکردن و راگرتنی بولبولی کەناری ولە ئێستادا چەندین جۆری جیاوازی ھەیە و لەزۆربەی وڵاتان لە بازاڕی تایبەت بە باڵندەکان دەفرۆشرێت.
تایبەتمەندییەکانی بولبولی کەناری تەندروست :
دەکرێت لە رێگەی پشکنینەوە بولبولی کەناری ساغ و نەخۆش لێک جیابکرێتەوە و ھەرچەندە ئەمە پێویستی بە کەسانی پسپۆڕھەیە بەڵام ھەندێک نیشانە ھەن کە یارمەتیدەرن بۆ دیاریکردنی کەناری باش و ساغ لەوانەش :
• چاوەکان : چاوەکانی دەبێت ووشک و رەونەقدار بێت.
• لووتی : دەبێت ووشک بێت .
• کۆمی : دەبێت خاوێن و ووشک بێت .
• دەندووکی : پێویستە دیمەنێکی سروشتی ھەبێت .
• قاچەکانی : شێوەیەکی سروشتی ھەبێت و ھیچ کێشەیەکی نەبێت .
• پەڕەکانی : جوان و نەرم و رێک بن .
• شەھیەی : دەبێت ئارەزووی بۆ خواردن ھەبێت و ئاوێکی باش بخواتەوە.
نیشانەکانی کەناری نەخۆش :
ھەندێک نیشانە ھەیە کە لە کەناری بەدەردەکەون و بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەو باڵندەیە نەخۆشە لەوانەش:
• ئاوسان یان برینداربوونی دەندووکەکانی.
• پەڕەکانی نارێک بن و یا بڕاو بێت و پیس بێت .
• زیاتر خۆی لە خوارەوەی قەفەزەکە بنێت و بەکەمی ھەستێتەەوە.
• کۆکەی بەردەوام و ھەناس بڕکێ.
• گۆڕانی رەنگی پیسایی .
• راوەستانی باڵندەکە لەسەر یەک قاچ و بەکار نەھێنانی قاچی دووەم.
• دەردانی چەند رژێنێک لە چاو و لووتی .
• ئاوسانی چاوەکانی و سووربوونەوەی.
سەرچاوە | الموضوع