»  تەندروستی

خێرا لێدانی دڵ و ھۆکارەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
دڵ گرنگترین ئەندامی لەشی مرۆڤە و ھەر کێشەیەک لە دڵ دروست بێت ئەوا کاریگەری لەسەر تەواوی ئەندامانی لەش دەکات و یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی دڵ دەبێتەوە، بریتیە لە خێرایی لێدانی دڵ و ھەندێک جار ئەم لێدانە ئەوەندە خێرا دەبێت دەگاتە زیاتر لە ١٠٠ ترپە لەیەک خولەک، لە کاتێکدا لێدانی ئاسایی دڵ لە نێوان (٦٠ - ١٠٠) ترپەیە لە یەک خولەک، بۆ دڵ وا باشترە لێدانەکەی خاو بێت نەک خێرا بێت و ئەو چینەی زۆر تووشی خێرایی لێدانی دڵ دەبن بریتین لە وەرزشوانان کە رۆژانە چالاکیەکی زۆر ئەنجام دەدەن .

ھۆکارەکانی خێرا لێدانی دڵ : 
چەند ھۆکارێک ھەن کە وا دەکەن لێدانی دڵ خێراتر بێت لە حاڵەتی ئاسایی خۆی لەوانەش :

تووشبوونی مرۆڤ بە ھەندێک نەخۆشی کە پەیوەندی بە دڵ ھەیە، وەک تێکچوونی خانەکانی دڵ. 
بوونی گرفت لە دڵ لە کاتی لە دایک بوون وەک بوونی کونێک لە دڵ. 
بوونی کێشە لە کارەبای دڵی مرۆڤ . 
تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی کەم خوێنی (ئەنیمیا). 
ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی کە ماندووکەر بێت بۆ مرۆڤ و دەبێتە ھۆی ماندوو بوونی مرۆڤەکە و ئەنجامدانی توانای زیاتر . 
ھەست کردن بە شڵەژان و رارایی و لە کاتی حاڵەتی ترس و تۆقاندن. 
ئەنجامدانی ھەندێک رەفتاری نارێک وەک جگەرە کێشان بۆ ماوەیەکی زۆر. 
تووشبوونی بە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن . 
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بە شێوەیەکی زۆر . 
خواردنەوەی مەی بە شێوەیەکی زۆر . 
خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە رێژەیەکی زۆر مادەی کافایین لە خۆ دەگرن وەک چای و قاوە. 
خواردنی ھەندێک دەرمان کە کاریگەری لاوەکی لەسەر لەشی مرۆڤ دەبێت. 
بوونی کێشە لە رژێنی دەرەقی و بەتایبەتی لە حاڵەتی ئەنجامدانی چالاکی زۆر. 
لە دەست دانی ھاوسەنگی کانزایی دڵ . 
ئاڵودەبوون بە مادەی ھۆشبەر و بەکار ھێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر .

سەرچاوە | الموضوع


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4531بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Feb 15 2019 5:44PM