سوودەکانی گەنم و بەرهەمەکانی
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
گەنم خوراکێکی سەرەکی مرۆڤەکانە بەتایبەتی لە کۆمەڵگەی خۆمان، گەنم سودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بەھۆی ئەو پێکھاتە خۆراکیەی لە خۆی دەگرێت کە سودێکی زۆر بە لەشی مرۆڤ دەگەینێت، لەم بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی گەنم بۆ مرۆڤ :
• سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ڤیتامینات و مادەی کانزایی وەک کالسیۆم و مەنگەنیز و فۆسفۆر و مس و ترشی فۆلیک.
• سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ مادەی ریشالی کە وەک خۆراکێکی گرنگن بۆ بەکتریاکانی ناو گەدە کە سوودیان بۆ گەدە ھەیە و وا دەکەن گەدەی مرۆڤ بەشێوەیەکی باشتر کار بکات.
• گەنم مرۆڤ دەپارێزیت لە تووشبون بە شێرپەنجەی قۆلۆن کە باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیھان و ھەروەھا گەنم مادەی دژە ئۆکسید لە خۆ دەگرێت کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی مرۆڤ لە شێرپەنجە.
• ھەروەھا گەنم یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە شێرپەنجەی گەدە چونکە ئەوانەی ئەو خۆراکە دەخۆن مادەیەکی ریشالی زۆریان دەبێت و ئەمەش وایان لێدەکات دووربن لە شێرپەنجەی گەدە .
• ھەروەھا گەنم یارمەتیدەرە بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی بەواسیر .
• ھەروەھا بەرھەمی گەنم (ئارد) یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن.
• ھەروەھا بەرھەمی گەنم یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەدە.
• ھەروەھا بەرھەمی گەنم یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری قەبزی و نەرمکردنەوەی ریخۆلەکان.
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|