»  تەندروستی

سوودەکانی دانانی ھەنگوین لەسەر ناوک

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەنگوین یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بەھایەکی تەندروستی زۆری ھەیە، چونکە چەندین ڤیتامین و مادەی کانزایی گرنگ لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی چەندین حاڵەتی نەخۆشی وەک رەبۆ و کۆکە و ئەنفلوەنزا و چارەسەکردنی برینی سووتان .

ھەنگوین بە چەندین رێگەی جیاواز بەکار دێت وەک خواردنی لەگەڵ شیر لە بەیانیان و ھەروەھا یەکێک لەو رێگایانەی کە ھەنگوینی تێدا بەکاردێت بریتیە لە دانانی ھەندێک ھەنگوین لەسەر ناوک لەشەوان پێش ئەوەی بخەوی، چونکە ئەم رێگەیە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ مرۆڤ، لەم بابەتەش گرنگترین سوودەکانی دانانی ھەنگوین لەسەر ناوک دەخەینە روو:

چارەسەرکردنی سەر ئێشەی بەردەوام و ئاوسانی لووت و نەخۆشی ئەنفلوەنزا. 
چارەسەرکردنی ئازاری چاو و چەند نەخۆشییەکی دیکەی چاو . 
چارەسەرکردنی ئازاری ئێسکەکان و مل و شانەکان و ھەروەھا دەتپارێزی لە لاواز بوونی ئێسکەکان . 
چارەسەری بەشێکی نەخۆشی رەبۆ دەکات و نیشانەکانی کەم دەکاتەوە. 
چارەسەری ئازاری خوارەوەی پشت دەکات. 
چارەسەری کێشەکان گەدە و ئاوسانی زەرداو دەکات. 
چارەسەری کێشەی سکچوون و قەبزی دەکات . 
چارەسەری کێشەی پاڵەپەستۆی خوێن دەکات و دوورت دەخاتەوە لە بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن. 

تێبینی لەسەر دانانی ھەنگوین لەسەر ناوک : 
١- پێویستە ھەنگوینەکە ئەسڵی و خاوێن بێت نەک ھەنگوینی پیشەسازی بێت. 
٢- دوای ئەوەی ھەنگوینەکەت لەسەر ناوکت دانا پێویستە بە پارچە لەزگەیەک ناوکت قەپات بکەیت بۆ ئەوەی جلوبەرگت پیس نەبێت. 
٣- دوای ئەوەی بەیانیەکەی لەخەو ھەستایت پێویستە ناوکت بە باشی خاوێن بکەیتەوە.

سەرچاوە| الموضوع 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3717بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Feb 15 2019 5:45PM