»  رەمەزان

سیستەمی خۆراکی تەندروست لە رەمەزاندا

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
سیستەمی خۆراکی تەندروست لە مانگی رەمەزانی پیرۆز چەندین خۆراکی تەندروست نیشان دەدەن کە رۆژانە پێویستیت پێیان دەبێت بۆ ئەوەی ژەمێکی ھاوسەنگ و تەواو بخۆیت . 
دەکرێت خۆراکەکانت لە مانگی رەمەزان بۆ سێ ژەم دابەش بکەیت لەوانەش، پارشێو کردن – ژەمێک پێش بانگی بەیانی، رۆژوو شکاندنێکی خێرا، خوانی ئێوارە، بەلام پێویستە ھەموو ژەمەکان تەندروست بن و خۆراکێکی باش لە خۆ بگرن بۆئەوەی ووزەی پێویستت پێ ببەخشێت لە مانگی رەمەزان .

لە ئێستادا بنەمایەک پەیرەو دەکرێت و ئەم بنەمایەش تاقی کراوەتەوە ئەویش بریتیە لە وەی قاپەکەی پێش خۆت نیوەی با میوەی جۆراو جۆر بێت و رەنگی جیاواز بێت و چارەگێکی کاربۆھیدرات بێت و چارەگەکەی تری با ئەو خۆراکانە بێت کە دەوڵەمەندن بە پرۆتینات وەک مریشک و ماسی و گۆشتی سوور و نیسک و ھێلکە.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1448بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 12 2019 1:38PM