»  رەمەزان

چەند ئامۆژگارییەک بۆ رۆژووەوانان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چەند ئامۆژگارییەک بۆ رۆژووەوانان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز

١.تا پێت دەکرێت زۆر رۆژووەکەت بشکێنە: 
چونکە پێغەمبەرمان (د.خ) رێنماییمان دەکات زوو رۆژوو بشکێنین، چونکە ئەمە سوودی تەندروستی و دەروونی ھەیە بۆ کەسی بەرۆژوو بوو، چونکە مرۆڤی بەرۆژوو بوو پێویستی بەوە ھەیە ھەستی تینوویەتی و برسیەتی تێر بکات، دواخستنیشی دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێن و دەبێتە بێ تاقەتی بە شێوەیەکی گشتی ئەمەش دەبێتە هۆی ئەزیەت دانی جەستە .

٢.ھەوڵبدە رۆژووەکەت بە چەند دەنکە خورمایەک بشکێنی لەگەڵ ھەندێک ئاو : 
پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) دەڵێت ئەگەر رۆژووتان شکان با بەسێ دەنکە خورمایەک بێت چونکە بەرەکەتی تێدایە  ئەگەر نا بە ئاو بیشکێنن.
پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) ئەو خۆراکانەی لەبەر ئەوە دیاری کردوە لەبەر ئەوەی سوودێکی زۆری ھەیە، نەک لەبەر ئەوەی کاتی خۆی تەنھا ئەو خۆراکانە لە دوورگەی عەرەبی ھەبوو بێت .
چونکە مرۆڤی بەرۆژوو بوو پێویستی بە سەرچاوەیەکی خێرای شەکر ھەیە و ھەروەھا ئەو سەرچاوەیە برسیەتی لێ دوور بخاتەوە ھەروەھا پێویستی بە ئاویش ھەیە، لەبەر ئەمە ئەمانە باشترین خۆراکن بۆ ئەوەی مرۆڤ رۆژووەکەی پێ بشکێنێـت .

٣.بە دوو قۆناغ رۆژووەکەت بشکێنە : 
لە سوننەتی پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) ھاتووە کە رۆژووەکەی زوو دەشکاند و ئینجا نوێژەی مەغریبی دەکرد، دواتر خواردنی دەخوارد، ئەمەش حیکمەتێکی گرنگی چونکە رێگە دەدات خۆراکێکی کەم بچێتە ناو گەدەی و ماوەیەک رێگەی دەدات پشوو بدات، ئەمەش وەک ئاگادار کردنەوەیەکە بۆ گەدە و لەھەمان کات وات لێدەکات بەخێرایی ھەموو شتێک نەخۆیت.

٤.دوور کەوتنەوە لە زۆر خواردن : 
پێغەمبەرمان (د .خ) دەفەرموێت ھیچ شتێک لەوە  خراپتر نییە مرۆڤ سکی خۆی پڕبکات، لەبەر ئەمە ئامۆژگاری کردوە کەبەش بەشی بکات بەشێک بۆ خواردن و بەشێک شلەمەنی و بەشێکیش بەتاڵ بێت . 
خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خۆراک، چونکە دەبێتە ھۆی گەورەبوونی گەدە و کێشەی بۆ دروست دەبێت و ھەرسی تێک دەچێت، ھەروەھا ئازار لە بن پەراسووەکانت دروست دەبێت و غازات لە سکت دروست دەبێت و خاو دەبیتەوە لە جوولەک کردن، ھەروەھا جگە لەمانەش وات لێدەکات ھەست بە تەمبەڵی بکەیت، چونکە رێژەیەکی زۆر لە خوێن دەچێتە ناوچەی ھەرس کردن بۆ ئەوەی پرۆسەی ھەرس کردن تەواو بکەن، ئەمەش لەسەر حیسابی ئەم رێژە خوێنەیە کە دەبێت بچێت بۆ مێشک .

٥. ھەوڵبدە دوای بەربانگ نەخەویت : 
چونکە خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خۆراک وات لێدەکات ھەست بەتەمبەڵی بکەیت و ئارەزوی خەو بکەیت ئەمەش بۆ تەندروستیت خراپە هەروەها دەبێتە ھۆی ئەوەی بێبەش بیت لە ئەنجامدانی نوێژی تەراویح.

٦.لە کاتی رەمەزان و دوای رەمەزانیش جگەرە مەکێشە : 
چونکە جگەرە کێشان بەڵایەکە تووشی جگەرەکێشەکان بووە و لە ئاینی ئیسلام جگەرە کێشانیان حەرام کراوە، لەبەر ئەمە لە رەمەزان واز لە جگەرە بھێننە و جارێکی دیکە رووی تێمەکەوە .

٧. پارشێو بکەن، چونکە پارشێو کردن بەرەکەتە : 
پێغەمبەرمان (د رودی خوای لەسەر بێت) ئامۆژگاریمان دەکات پارشێو بکەین، چونکە بەرەکەتی تێدایە و ئەوەی گومانیشی تێدا نییە پارشێو کردن زۆر باش و گرنگە چونکە رێگری دەکات لەسەر ئێشە و بێ تاقەتی و ھەروەھا رێگری دەکات لە تینوویەتی زۆر لە رۆژدا .
ھەروەھا پێغەمبەرمان (د .خ) ئامۆژگاریمان دەکات پارشێو دوابخەین چونکە خێری تێدایە . 
ھەروەھا وا باشترە خواردنی پارشێو خواردنێکی سووک بێت وەک شیر و نان و ھەنگوین و میوە ... ھتد .

٨. لەمانگی رەمەزان پارێزگاری لە سیواک بکە : 
پێغەمبەرمان (د .خ) ئامۆژگاریمان دەکات لە مانگی رەمەزان سیواک بەکار بھێنین چونکە سوودێکی زۆری تێدایە .
سیواک سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە لەوانەی پارێزگاری لە تەندروستی پدوو و ددانەکان دەکات، ھەروھا زانست سەلماندوویەتی کە سیواک ھەشت مادەی بەسوودی تێدایە کە یارمەتیدەرن بۆ سپی کردنەوەی ددان و بەھێزکردنی پدوەکان و بەرەنگاربوونەوەی میکرۆب و پارێزگاری کردن لە بۆن خۆشی دەم .

٩. پارێزگاری لە نوێژە تەراویحەکان بکە : 
سوودەکانی تەراویح جگە لە لایەن ئاینیەکەی، وات لێدەکات راھێنانەکی باش بکەیت، بەتایبەتی ھەردوو جووڵەی رکوع وسوژدە، چونکە لەم کاتە تۆ پاڵەپەستۆ دەخەیتە سەر گەدەت و جوولە دروست دەبێت و کرداری ھەرس کردن خێراتر دەبێت، لەبەر ئەمە دوای نوێژەی تەراویح گەر بشخەویت ئەوا ھەست بە کێشەی ھەرس کردن ناکەیت، ھەروەھا ئەنجامدانی نوێژی تەراویج ئارامی بە دڵ و جەستەت دەبەخشێت و دوورت دەخاتەوە لە دڵە راوکێ  توڕەبوون، ئەمەش دەبێتە شیفا بۆ چەندین نەخۆشی کە بەھۆی لایەنی دەروونی دروست دەبێت .

١٠. کارەکان بە رێک و پێکی ئەنجام بدە : 
ھەندێک کەس لەکاتی بەرۆژووبوون ھەست بە تەمبەڵی دەکەن بە بیانووی ئەوەی بەرۆژوون، بەڵام گەر مرۆڤ ھەندێک ئارام بگرێت دەتوانێت کارەکانی خۆی بە شێوەیەکی زۆر باش ئەنجام بدات .

١١. لەخوای گەورە داواکارم تەندروستمان باش بێت : 
تەندروستی باش تاجی سەری مرۆڤە، ھەرچەندە مرۆڤی بەرۆژوو بوو ھەست بە برسیەتی و تینویەتی و سەر ئێشە بکات، ئەمە لە لای خوای گەورە پاداشتی زیاترە، لە بیرت برای بەرێزم و خوشکی ئازیزم لە ئێستادا بە ھەزارەھا کەس ھەیە خۆزگە دەخوازن بە رۆژوو ببن بەڵام بەھۆی نەخۆشییەوە ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن بۆیە تا توانات هەیە بە رۆژوو بە .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1793بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 11 2019 12:39PM