چەند ئامۆژگارییەک بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز
نووستن :
ھەوڵبدە لەمانگی رەمەزان ماوەی ٦ – ٨ کاتژمێر بخەویت بۆ ئەوەی پشوویەکی دەروونی و جەستەیی وەربگریت، ئەگەر ھاتوو رێژەی خەوەکەت لەمانە کەمتر بوو ئەوا لەوانەیە ھەست بە ماندووبوون بکەیت لە کاتی رۆژدا.
......................
ئاو خواردنەوە :
لەکاتی رۆژوو شکاندن تا پارشێۆ ھەوڵبدە بە لایەنی کەم ٨ کوپ ئاو بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە ووشک بوونەوەی جەستەت .
.............................
وەرزشکردن :
ئەنجامدانی چەند راھێنانێکی وەرزشی زۆر باشە بۆ تەندروستیت و ھەروەھا یارمەتیدەرە بۆ فیرۆنەدانی کات .
..........................
چی بخۆیت:
ھەوڵبدە خوانێکی ھاوسەنگ بخۆیت کە پێک ھاتبێت لە خورما، نیسک یا شۆربا، زەڵاتە، ژەمی سەرەکی، میوە و پارچەیەکی بچووکی شیرنەمەنی .
.......................
لە کوێ بمێنیتەوە :
ھەوڵبدە لە رۆژانی رەمەزان لەو شوێنانە بمێنیتەوە کە زیاتر فێنکن بۆ ئەوەی تووشی گەرمایەکی زۆر نەبیت و ھەست بە تینوویەتی ماندوو بوون نەکەیت .
.........................
لەکاتی پارشێو :
ھەوڵبدە لە کاتی پارشێو ژەمێکی تەندروست و بەھێز بخۆیت بۆ ئەوەی ئەوە وزەیەت پێ ببەخشێت کە لە رۆژدا پێویستیت پێی دەبێت .
...............................
دوور کەوتنەوە لە نەریتە خراپەکان :
راستەوخۆ دوای ژەمی رۆژوو شکاندن یا پارشێو کردن مەخەوە، ھەندێک کات بە جەستەت بدە بۆ ئەوەی ئەو خواردنەی خواردووتە ھەرسی بکات .
دوور بکەوە لە خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خۆراک بەتایبەتی لە کاتی رۆژوو شکاندن .
..............................
ھەندێک ئامۆژگاری بۆ ئەوەی دووربیت لە تینوویەتی :
دڵنیابە لەوەی رێژەیەکی باشت لە شلەمەنی و ئاو خواردوتەوە بە تایبەتی لەنێوان رۆژوو شکاندن و پارشێو کردن .
دوور بکەوە لە خواردنی سوورکراوە و ئەوانەی رێژەیەکی زۆری چەوری و شەکری تێدایە .
دوور بکەوە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی رێژەیەکی زۆری خوێ تێدایە وھەروەھا تورشیات و خواردنی قووتوو و پسکویتی سوێر و چەرەزات .
تینویەتیت بە ئاو بشکێنەو دوور بکەوە لە شەربەتی گیراوە چونکە رێژەیەکی زۆری شەکری تێدایە .